كۆرۆنا لە هەرێم: 58 توشبوو و یەك گیان لەدەستدان

لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 58 توشبووی نوێی كۆرۆنا و یەك حاڵەتی گیان لەدەستدان لە هەرێم تۆماركراون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی كانونی دووەم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت، چوار هەزار و 148 پشكنین ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە 58 توشبووی نوێ تۆماركراون.

هەر لەو ماوەیەدا 965 توشبوو چاكبوونەتەوە و یەك توشبووش گیانی لەدەستداوە.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 105 هەزار و 608 كەس، لەو ژمارەیە 93 هەزار و 490 كەسیان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 456 توشبووش گیانی لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارانی كەركوك بۆ یەكلاكردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردنی شارەكە كۆدەبنەوە

بۆ یەكلاكردنەوەی ژمارەی كورسییەكانی بازنەكانی هەڵبژاردن لە كەركوك بڕیارە سبەی پەرلەمانتارانی شارەكە كۆببنەوە، پەرلەمانتارێكی كوردیش دەڵێت، پێشنیارێكیان سەبارەت…
Total
0
Share