ئەم هەفتەیە ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی رادەگەیەندرێت

دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا تاقیکردنەوەی ئاستی زمان لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستاندا بەڕێوەچوو، لەم هەفتەیەدا ئەنجامەکان رادەگەیەندرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەفتەی رابردوودا، بە بەشداری سێ هەزار و 576 بەشداربوو، تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست لە 14 ناوەندیی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، هەربۆیە بڕیارە، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ئەنجامەکان رابگەیەندرێت و پرۆسەی ناو نووسین و پێشکەشکردن بۆ خولەکان ئەنجامبدرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، تاقیکردنەوەکە بە شێوەى ناوەندیی لەسەر ئاستى سەنتەرەکانى زمانى زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان بە سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی بزوتنەوەی ئیسلامی: پێشێلکاریی یاسایی لە ناوی ئەندامانی کۆنگرەدا کراوە

ئەندامێکی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “پێشێلکاریی یاسایی لە کۆنگرەدا کراوە و ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەم کۆنگرەیە، کۆنگرەیەکی تەندروست…
Total
0
Share