کەشناسیی عێراق: شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکە دەگرێتەوە

کەشناسیی عێراق رایگەیاند، “شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی وڵات دەگرێتەوە و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە”.

دەستەی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویکردەوە،  “سبەینێ یەکشەممە، لە ناوچەکانی ناوەراست و باکوور ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچەکانی باشوور کەمێک هەور دەبێت، پلەی گەرمی لە سەرجەم ناوچەکان بەرزدەبێتەوە”.

باس لەوەشدەکات، “رۆژی دووشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری نمەباران هەیە و لە ناوچەکانی ناوەراست و باکوور خێرایی با 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاددەکات، هەروەها تۆز و خۆڵیشی لەگەڵدا دەبێت کە سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە”.

کەشناسیی عێراق دەڵێت، “رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بەهەمان شێوە خۆڵبارین بەردەوامدەبێت و پلەی گەرمی لە سەرتاسەری عێراق بەرزدەبێتەوە”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share