لە ئیمارات ئۆتۆمبێلی فڕیو نمایشکرا

لە میرنشینی شاریقەی سەر بە وڵاتی ئیمارات ئۆتۆمبێلی فڕیو نمایشکرا.

لە پێشانگایەکی تایبەت بە تەکنەلۆجیا لە میرنشینی شاریقەی سەر بە وڵاتی ئیمارات، بۆ یەکەمجار ئۆتۆمبێلی فڕیو بە ناونیشان PAL-V gyroplane نمایشکرا.

رۆژنامە عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، ئۆتۆمبێلە فڕیوەکە لە ساڵی 2008ەوە پلانی جێبەجێکردنی ئامادەکراوە و بە جۆرێک دیزاین کراوە، کە دەتوانێت لەسەر رێگای وشکانی بڕوات و لەهەمانکاتدا بە ئاسمانیشدا بفڕێت بەهۆی هەبوونی زیاتر لەیەک بزوێنەری میکانیکی و چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازەوە.

رۆبەرت دینگمانس بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری کۆمپانیای دروستکاری ئۆتۆمبێلە فڕیوەکە ئەوەی خستەڕوو، ئۆتۆمبێلە فڕیوەکە سەرنجی زۆرێک لە هاوڵاتییان و وەبەرهێنەرانی جیهانی بەلای خۆیدا راکێشاوە و بە بەهای 150 ملیۆن یۆرۆ داواکاریی پێشوەختەیان بۆ کڕینی پێشکەشکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکیان: ئێمە هەمیشە بەدوای ئاشتییەوەین بەڵام ئەمەی ئێستا تاکە رێگەیە بۆ راگرتنی ئیسرائیل

سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی “هەمیشە بەدوای ئاشتی و ئارامییەوەیە، بەڵام ئەم شەڕەی ئێستا تاکە رێگەیە بۆ راگرتنی…
Total
0
Share