بومەلەرزەیەکی بەهێز باکووری کوردستانی هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز شاری وانی لە باکووری کوردستان هەژاند، تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ناوچەکە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زیانەکانییەوە ئاشکرانەکردووە.

دەستەی ئیدارەی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 3:39 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە قووڵایی 6:95 کیلۆمەتر بومەلەرزەیەک وانی هەژاند.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی بومەلەرزەکەوە هاوڵاتییانی ناوچەکە ماڵەکانی خۆیان جێهێشتووە، بەڵام هیچ ئامارێک لەبارەی زەرەر و زیانەکان لەئارادانییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی کارەباوە ژمارەیەک لە گەڕەکی سلێمانی ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لەبارەی پچڕانی تەزووی کارەباوە هاوڵاتییانی گەڕەکەکانی قولەرەیسی و راپەڕین ئاگادار دەکاتەوە. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share