فەرمانبەران و مامۆستایان لەبارەی پێدانی زەوییەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندن لە شارەوانیی سلێمانی رێكارەكانی سوودمەندبوونی مامۆستایان و فەرمانبەران لە وەرگرتنی زەوی رووندەكاتەوە و دەڵێت، “هەر مامۆستا و فەرمانبەرێك پێشتر سوودمەند نەبووبێت و نۆ ساڵ خزمەتی هەبێت زەوی پێدەدرێت”.

زەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی هاتووەتەوە سەرەتا لە فەرمانگەكانی خۆیانەوە ناوەكانیان دەنێردرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری خانووبەرە و ئەگەر سوودمەندنەبوو ئەوا زەوییان پێدەدرێت.

وتیشی، “بەپێی رێنماییەكان فەرمانبەران دەبێت لە نۆ ساڵ كەمتر خزمەتیان نەبێت و ئەو كات سوودمەنددەبن لە وەرگرتنی زەوی لەو سێ شوێنەی كە پێشتر دیاریكراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ هەیبەت حەلبوسی: ئومێدمان پێتانە کار بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بکەن

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا بۆ بوونی هەیبەت حەلبوسی بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، ئومێدمان پێتانە…
Total
0
Share