لە هەرێمی کوردستان چەند دۆنم زەوی بە گەنم داچێندراوە؟

راوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵ رووبەرێکی زۆری زەوی بە گەنم داچێندراوە و پێشبینیدەکرێت کە بەرهەمی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی داهاتوو بگاتە یەک ملیۆن 500 هەزار تۆن.

رزگار حەمە خدر، راوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،  بەپێی ئەو رووپێویەی کە ئەنجاممانداوە، سێ ملیۆن و 300 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم داچێندراوە، لەو رێژەیە، میلۆنێک و 200 هەزار دۆنم زەوی بە شێوازی بەراو و لە رێگەی کەناڵەکانی ئاودێرییەوە ئاودەدرێن، هەروەها دوو ملیۆن و 100 هەزار زەوی دیکە، پشت بە بارانبارین دەبەستن.

دەشڵێت، پێشبینیمان وایە بۆ ساڵی 2026، بەرهەمی گەنمی جوتیاران بگاتە یەک ملیۆن و 500 هەزار تۆن.

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پشکی هەرێمی کوردستانی دیارینەکردووە، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان نامەیەکی ئاڕاستەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پشکی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دیاریبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا عەبدوڵا بۆ وتەبێژی حکومەتی هەرێم: ئەفەندی بەمێژوودا بچۆرەوە و ئەوجا باسی خیانەت بکە

ئەندامێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو وەڵامی پێشەوا هەورامانی دەداتەوە و دەڵێت، “ئەرێ ئەوانەی سەرخان و ژێرخانی وڵاتیان تاڵانکردووە چین!؟”.…
Total
0
Share