لیستی مووچەی مانگی چوار بۆ بەغداد دەنێردرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لیستی مووچەی مانگی چوار بە سیستمی پەیڕۆڵ لەلایەن یەكەی ژمێریاریی فەرمانگەكانەوە ئامادەكراوە و دەنێردرێت بۆ گەنجینەكان تاوەكو پەسەندبكرێن و بۆ بەغداد بنێردرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا وەفدێكی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات و لیستی مووچەی مانگی چوار لەگەڵ خۆیاندا دەبەن و دەخرێتە بەردەم وەزارەتی دارایی عێراق.

پێشتریش پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە دوای 25ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ سەرجەم فەرمانبەران
تایبەتە بە ڕێكخستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری ڕێكخستنەوەی ڕاژە سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دەگرێتەوە، جەختیشدەكاتەوە پەیكەربەندیی ئەنجومەنی ڕاژە…
Total
0
Share