بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی ئامانجیەتی حکومەتی نوێ بەبێ جیاوازی خزمەتی تەواوی ناوچەکان بکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکە بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانە لەنێوان لایەنەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا کرایەوە.

پەیوەست بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک بافڵ وتی، یەکێتی ئامانجیەتی حکومەتی نوێ بەبێ جیاوازی خزمەتی تەواوی ناوچەکان بکات و ململانێ سیاسییەکان لە حکومەت دووربخرێنەوە، تاوەکو ژیانێکی شایستە بۆ هاونیشتمانییان دابینبکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هیوای خواست، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاربێت بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە تاوەکو هەنگاوێکی دیکەبێت بەرەو بەهێزترکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و خزمەتکردنی گەل.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەڵێن بە هاوڵاتییان دەدات نرخی بەنزین هەرزان بكات

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاند، هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە لەڕێگەی پاڵپشتی نرخی بەنزین و بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیاكان هەموو ڕێكارێك دەگیرینە…
Total
0
Share