پۆڵا سیروان تاڵەبانی: یەکێتی لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ جدییە

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم چڕکراونەتەوە”.

پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی هێزێکی کاریگەرە و پێگەی تایبەتی هەیە، هەربۆیە دەیەوێت بەپێی سەنگ و قەبارەی راستەقینەی خۆی بەشداری لە کابیەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بکات.

وتیشی، “هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان چڕکراونەتەوە و یەکێتیش لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ جدییە”.

ئەوەشی خستەڕوو، هەموو کاتێک کۆبوونەوەی نێوان لایەنەکان، هەنگاوێکی باشە و کۆبوونەوەشمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا پێشکەوتن و لێکتێگەیشتنی باشی هەیە و بەردەوامی دەبێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی: سەرجەم تیمەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی دەڵێت، “سەرجەم تیمەكان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ پاككردنەوەی رێگاكان و ئاسانكاریكردن بۆ هاتوچۆی شۆفێران”.…
Total
0
Share