توێژینەوەیەک: تیشکی سی تی سکان دەبێتە هۆی شێرپەنجە

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی، ئەنجامدانی پشکنین لە رێگای تیشکی سی تی سکان پەیوەندی بە رێژەی 5% ی تووشبوونەکانەوە هەیە بە شێرپەنجە.

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا و سانفرانسیسکۆ ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ئەنجامدانی تیشکی سی تی سکان، پەیوەندی بە رێژەی 5% ی تووشبوونەکانەوە هەیە بە شێرپەنجە.

شێرپەنجەی گەدە، ریخۆڵە، مەمک، سییەکان و خوێن لەناو ئەو جۆرانەی شێرپەنجەن کە بەهۆی تیشکی سی تی سکانەوە مرۆڤ تووشیان دەبێت.

توێژەران دەڵێن، ئەو رێژەیەی دیاریکراوە رێژەیەکی مەترسیدارنییە و پێویستە توێژینەوەی دیکەش ئەنجامبدرێت بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی وردتر، بەڵام ئەوەی گرنگە هەماهەنگی زیاتر لەنێوان نەخۆش و پزیشک هەبێت لە ئەنجامدانی ئەم جۆرە پشکنینە و لە کاتی پێویست ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share