نەرمین مەعروف: لیستی مووچە بەپێی داواکاریی عێراق دەنێردرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رایگەیاند، “بە بڕیاری دادگای فیدراڵی، مووچە مافە و ناچێتە ناو هیچ چوارچێوەیەکی دیکەوە”.

نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا لەسەر داواکاریی بەغداد لیستی مووچە بە سیستەمی پەیرۆڵ بۆ بەغداد دەنێردرێت، کە ئەمەش ئاسانکاریی بۆ پڕۆسەی ناردنی لیستەکە دەکات و کاتێکی زۆر بۆ ووردبینی دەگەڕێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی پرسی مووچە، مافی فەرمانبەرانە و ناچێتە ناو هیچ چوارچێوەیەکی سیاسی و نابێت دابیننەکرێت.

وتیشی، “دابەزینی نرخی نەوت کاریگەریی لەسەر بودجەو داهاتی نەوتی حکومەتی عێراق هەیە و بووەتە هۆی دروستبوونی گرفتی دارایی”.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە لە ئێستادا پەلە بکرێت لە تەواوکردنی مامەڵەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان چونکە نزیکەی پێنج مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، هەربۆیە دەکرێت حکومەتی هەرێم و عێراق پرۆژەیەک ئامادەبکەن تایبەت بە پێدانی بڕە پارەیەک بە خانەنشینان تاوەکو مامەڵەکانیان تەواودەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل دەرفەتێکی باشە بۆ هاندانی ئەو گەنجانەی ئارەزوومەندی ئەو بوارەن

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایدەگەیەنێت، لە ڕێگەی ئەسپەوە ئەو پێشمەرگەیەمان ڕزگارکرد کە ئەمڕۆ لە سنووری چۆمان لە شاخ…
Total
0
Share