ئەمڕۆ و سبەى باران نابارێت

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسیی هەرێم ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەرى بارانبارین نییە و پلەى گەرمیش بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسى و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و، پلەى گەرمى بەراورد بە دوێنێ (3-5) پلە بەرزدەبێتەوە.

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسیی هەرێم، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و، پلەى گەرمى بەراود بە ئەمڕۆ (1-2) پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەى گەرمیی پێشبینیکراوى شار و ناوچەکانیش بەمجۆرە دەبن، (هەولێر 23 پلە، سلێمانی 20، دهۆک 20، کەرکوک 24، زاخۆ 21، هەڵەبجە 20، سۆران 18، حاجی ئۆمەران 9 و گەرمیان 25 پلە).

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share