دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم رایدەگەیەنێت، هێڵی ئاسنین تەواوبكرێت دەتوانیت بەیانی لە سلێمانی نان بخۆیت بۆ كاركردن بچیت بۆ هەولێر.
راشیگەیاند، تێچووی پڕۆژەكە 10 ملیار دۆلارە و لە ئێستادا لە قۆناغی گفتوگۆكردنی تایبەت بە دیزاینكردنی پڕۆژەكەین و هیوادارین كابینەی داهاتوو پڕۆژەكە جێبەجێبكات و ئێمە نییەتی خزمەتكردنمان هەبووە.
راشیگەیاند، جێبەجێكردنی پڕۆژەكە ئاسانكاریی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان دەكات و دەتوانیت بەیانی لە سلێمانی نان بخۆیت بۆ كاركردن بچیت بۆ هەولێر و دواتر بگەڕێیتەوە.