لێدوانی وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لە گفتوگۆی بەردەوامدان بۆ هەناردکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە دیداری سلێمانی رایگەیاند، شەممەی داهاتوو وەفدێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان سەردانی بەغداد دەکات و لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم گفتوگۆدەکرێت.

وتیشی، گریبەستەکانی نەوتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق جیاوازن و دەزانین تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم، بەهۆی شوێنی جوگرافییەکەیەوە زیاترە.

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق پێویستییەکی زۆری هەیە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و لەئێستادا، سەرقاڵی دانانی میکانیزمێکین بۆ هەناردەکرنەوەی نەوت.

حەیان عەبدولغەنی ئەوەشی وت، “16 دۆلار بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت دیاریکراوە و لە بودجەشدا 400 هەزار بەرمیل نەوت دیاریکراوە کە هەرێم بەرهەمیبهێنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share