بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەسەر پرەنسیپی حکومڕانی رێککەوتووین

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە نۆیەمین دیداری سلێمانیدا رایگەیاند، “حەزەکەم زۆربەی حزبە کوردییەکان بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای بەشداریکردنی لە نۆیەمین دیداری سلێمانیدا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، گفتوگۆکانمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان باش دەروات و بەردەوامن.

وتیشی، “حەزەکەم زۆربەی حزبە کوردییەکان بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بکەن، چونکە زۆر گرنگە کورد لە بەغداد یەک دەنگ بێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ پارتیدا لەسەر پرەنسیپی حکومرانی رێکەوتووین و پێموایە دێینە ناو وردەکاریی بابەتەکان، بۆ ئەو مەبەستەش چەند جارێک لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم دانیشتووین و گفتوگۆمان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی هۆكاری هێرشەكەی ئێران بۆسەر هەولێر ئاشكرادەكات

ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی ئاشكرایدەكات، هێرشەكەی ئێران دوای ئەوەدێت، كە لە مانگی ڕابردوودا تەلئەبیب هێرشی كردووەتە سەر كارگەیەكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی…
Total
0
Share