شارەزایەکی کەشناسی، رایگەیاند، دووبارە لە سلێمانی بەفر دەبارێت.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان مانگی دوو دابارین لە ئاستی ئاسایی بۆ سەروو ئاستی ئاسایی دەبێت بارانی زۆر باش دەبارێت، لە ناوچەی جیا جیا لافاو دروستدەبێت.
دەشڵێت، مەودای 10 بۆ 20ی مانگی دوو شەپۆلی سەرمای بەهێز روودەکاتە ناوچەکانمان و لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت، ئەگەرێکی بەهێزە دووبارە لەناو سەنتەری شاری سلێمانی بەفر ببارێت.