نێچیرڤان بارزانی: پێویستە پەرلەمانی کوردستان کارا ببێت و بە زوویی کابینەی نوێ پێکبهێندرێت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نۆیەمین دیداری سلێمانیدا رایگەیاند، پێویستە پەرلەمانی کوردستان کارا بێت و ئەرکی سەرجەم لایەنەکانە بە زووترین کات، کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێنن، بەجۆرێک کە رەنگدانەوەی داواکاریی و خواستی هاولاتییان بێت.

وتیشی، “شاری سلێمانی هەمیشە قەڵایەکی بەرزی نیشتمانپەروەری بووە و مینبەرێکی گرنگ بووە بۆ گۆرینەوەی بیروبۆچوون و گفتووگۆ و لەبارەی پرسە ئەرێنی و گرنگەکانەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، کورد و گەلی کوردستان هەمیشە ئاشتیخوازن و بە هەموو ئومێدەوە بەرەورووی ئاشتی دەچن، هەرێمی کوردستانیش سەلماندوویەتی کە بەردەوام دەتوانێت رۆلێكی ئەرینی لە ئاسایش و ئارامیدا بگێڕێت، چونکە بڕوای تەواومان بە یەکتر تەواوکردن لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، گەشەکردنی کوردستان پەیوەستە بە سەقامگیری عێراق و پێشکەوتنی کوردستان کاریگەری لەسەر عێراق هەیە، هەربۆیە گرنگە، هەموومان لەم ناوچەیەدا بە گیانی یەکتر قبوڵکردن دەستی دۆستایەتی بخەینە دەستی یەکتر و ئاشتی بەدیبهێنین، تا ئەم ناوچەیە ببێتە ناوچەیەکی گرنگی جیهانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: تۆمەتباری کـ.ـوشتنی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتباری ئەنجامدانی تاوانی کـ.ـوشتنی سێ هاوڵاتیی خانەوادەیەک لە شاری هەولێر، لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکرا.…
زیاتر ببینە

ڕاگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى یەكی سلێمانی: ئه‌وانه‌ى هێرشیانكرده‌ سه‌ر مه‌ڵبه‌ند خوێندكار نه‌بوون

ڕاگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى یەكی یه‌كێتی له‌ سلێمانى دەڵێت، ئەوانەی هێرشیانكردە سەر مەڵبەند خوێندكار ‏نەبوون، خەڵكی دیكە بوون.‏ جه‌بار فارس،…
Total
0
Share