رۆژی 16ی نیسانی هەموو ساڵێک بە رۆژی ژینگەی کوردستان دیاریکراوە و ساڵانە لە هەرێمی کوردستان چالاکیی ژینگەیی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت.
رۆژی 7ی نیسانی ساڵی 2008 ، پهرلهمانی کوردستان بە بڕیاری ژمارە یهكی ساڵی 2008، رۆژی 16ی نیسانی هەموو ساڵێكی بە رۆژی ژینگەی کوردستان دیاریکرد.
ئاو،ههوا و خاك له پێكهێنهرهكانی ژینگهن، کە هەریەکەیان پەیوەستن پێکەوە و بە پیسبوونی یەکێک لەوانە ژینگە پیسدەبێت، دەبێت تاکەکانی کۆمەڵگە ئەو پێکهێنەرانەی ژینگە بناسن و پارێزگاری لێبکەن.
ژینگە لە ئاستی جیهانیدا گرنگیی تایبەتی پێدەدرێت و بە چەندین رێگای جۆراوجۆر هەوڵی پاراستنی دەدرێت و رێگری لە پیسبوونی دەکرێت.
لە هەرێمی کوردستانیش هەوڵ بۆ پاراستنی ژینگە دەدرێت و لەم ساڵانەی دواییشدا چەندین رێکخراوی ژینگەیی و چالاکوانی ژینگە کار و چالاکیی ژینگەیی ئەنجامدەدەن و هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدەن.
بە بڕوای چالاکوانە ژینگەییەکان، بەکارهێنانی پلاستیک لەلایەن هاوڵاتییانەوە هاوکات بوونی ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێل، کارگە و مۆلیدە، ژینگەی هەرێمیان خستووەتە مەترسییەوە و پێویستە هەوڵی زیاتر بدرێت و رێگاچارەی پێویست بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان بگیرێتەبەر.