هەولێر..ئاگر لە پاڵاوتگەیەک کەوتەوە

ئەمشەو ئاگر لە پاڵاوتگەیەکی سووتەمەنی لەسەر رێگەی گوێر کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە توانرا کۆنتڕۆڵ بکرێت.

سەرکەوت کارەش وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمشەو لە گوندی شەمامەر لە گوێر ئاگر لە پاڵاوگەیەکی سووتەمەنی کەوتووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئاگرەکە لە تانکییەکی فلۆیین کەوتووەتەوە و لەلایەن تیمەکانمانەوە توانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە”.

وتیشی، “هەر ئەم ئێوارەیە ئاگر لە دوکانێک لە ناحیەی قوشتەپە کەوتەوە، توانرا بە زوویی کۆنترۆڵ بکرێت و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە”.

 

بابەتی پێشتر

عێراق داوای ئەو هاوڵاتییانەی لە ئیمارات دەکاتەوە کە لە گەندەڵی داراییدا تێوەگلاون

بابەتی دواتر

چۆن راستی لە درۆ جیادەکەیتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share