کاروان میراودەلی: لەریگای 200 کارمەندەوە چاودێری دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا دەکەین

بەڕێوەبەریی بەرگریی شارستانیی سۆران لە نوێترین زانیارییدا راگەیاند، “چەندین تیمی خۆبەخش شانبەشانی بەرگریی شارستانی بەدوای تەرمی مامۆستا ئاڤێستادا دەگەڕێن”.

کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەریی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا بەردەوامین لە گەڕان و پشکنینەکانمان و پرۆسەی گەڕان و چاودێرییەکانمان بۆ دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا چڕکردووەتەوە و خێرامانکردوون، هەروەها رۆژانە تیمە تایبەتەکانمان دەگۆرین و تیمی نوێ دەهینیە ناو بازنەی گەڕان و پشکنینەکانمان.

دەشڵێت، ” رۆژانە لەریگای 200 کارمەندەوە چاودێری پرۆسەی دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشدا، لە شەواندا کاتی گەڕانەکانمان دەوەستێنین و لەبەرامبەردا دوو خاڵی چاودێریمان جێگیرکردووە و لەرێگەیانەوە چاودێری چڕی رووباری زێی گەورە دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی: لە سبەینێوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە بەردەوامی بەنزینی 750 دیناری دابەشدەکرێت

لە سبەینێوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەنزینی 750 دیناری بە بەردەوامی دابەشدەکرێت. محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی…
Total
0
Share