كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر پیرۆزبایی لە دانیشتووانی هەڵەبجە دەكات

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر بەبۆنەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و پیرۆزبایی لە دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە دەكات.

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لە پەیامێكیدا دەڵێت، “دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پڕۆژەیاسای ناساندنی، هەڵەبجە وەك پارێزگا مایەی ئومێدمانە و بە خۆشحاڵییەوە دەڕوانینە گفتوگۆ بەردەوامەكانی تایبەت بە بەشداریی پەروەردەیی و ئابوریی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەڵەبجە”.

هەر لە پەیامەكەی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر هاتووە، پیرۆزبایی لە دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە دەكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share