هاتوچۆی سلێمانی: لە پێکدادانی دوو ماتۆڕسکیلدا کەسێک گیانیلەدەستدا

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، “لە پێکدادانی دوو ماتۆڕسکیلدا شۆفێری یەکێک لە ماتۆڕسکیلەکان گیانیلەدەستدا و شۆفێرەکەی دیکەش برینداربوو”.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، “شەوی رابردوو بەهۆی پێکدادانی دوو ماتۆڕسکیلەوە لە قەزای سەیدسادق، گەنجێک بە ناوی میران هونەر کە شۆفێری یەکێک لە ماتۆڕسکیلەکانە گیانیلەدەستدا”.

دەشڵێت، “هەر لەو رووداوەدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەی دیکەش بەسەختی برینداربوو”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى رادەگەیەندرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، “ئەمڕۆ ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى راگەیەندرێت”. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی…
Total
0
Share