كەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە، زۆرترین بڕ لە ناحیەی سەرسەنگ باریوە.
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، لە کاتژمێر 09:00ـی بەیانیی دوێنێ دووشەممەوە، تا کاتژمێر 09:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ، زۆرترین بڕی بارانبارین لە ناحیەی سەرسەنگ-ی سەر بە قەزای ئامێدی باریوە بە 30 ملیم، كەمترینیش لە قەزای ئامێدی بووە بە 0.2 ملیم.
بڕی باران لە ناوچەكانی دیكەش بەمجۆرەیە، (سلێمانی 0.5، هەولێر 3.4، دهۆک 7.4، کەرکوک 1، هەڵەبجە 1.3، پێنجوێن 16.8، خەبات 15.2، رانیە 3.8، دەربەندیخان 6.8، زاخۆ 9.7 و پیرمام 15.2 ملیم).
