رێگایەکى سەرەکى لە سلێمانى بەهۆى قیرتاوکردنەوە دادەخرێت

بەهۆى کارى قیرتاوکردنەوە سبەى رێگایەکى سەرەکى لە سلێمانى دادەخرێت و شارەوانیش داوایەک لە شۆفێران دەکات.

بەشی پرۆژەکانی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا داوا لە سەرجەم هاوڵاتییان بە گشتی و شۆفێران بە تایبەتی دەکات کە سبەی چوارشەممە 28ى ئایار شەقامی سەرەکیی هەواری شار بە هەردوو ئاراستەی رۆشیتن و هاتن بەرەو {پارکی هەواری شار} و {یەکتربڕی کۆبانێ} بەربەستدەکرێت بەمەبەستی قیرتاوکردنی چینی کۆتایی شەقامەکان لە سنووری پڕۆژەکەدا.

دەشڵێت، ئەو کارە لە چوارچێوەی کارەکانی پڕۆژەی فراوانکردنی {شەقامی هەواری شار و ئەندەرپاسی والی}یە کە لەسەر شەقامی سەرەکیی هەواری شار جێبەجێ دەکرێت.

شارەوانیی سلێمانى داواش لە شۆفێران دەکات شەقامە خزمەتگوزارییەکان وەک شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەرپرسێکی تورکیا نەیتوانی راستەوخۆ بێتە ئەو شارە

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی دەچێتە شاری سلێمانی، بەڵام بەهۆی سزاکانی…
Total
0
Share