خۆڵبارین لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق سەدان کەسی گەیاندە نەخۆشخانە

لە رۆژی دووشەممەوە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ژمارەیەک پارێزگای عێراقی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە سەدان کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی بەسرە بڵاویکردەوە، تا شەوی دووشەممە 749 کەس کێشەی هەناسەتەنگیان بۆ دروستبووە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکە.

هاوکات بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکان و چڕبوونەوەی خۆڵبارینەکە، ئەمڕۆ لە پارێزگاکە کرایە پشووی رەسمی.

لەلایەکی دیکەوە تەندروستی میسان بڵاویکردەوە، لەسەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگاکە پێشوازیان لە 650 نەخۆش کردووە کە تووشی حاڵەتی هەناسەتوندی بوون.

لە پارێزگای نەجەف زیاتر لە 250 حاڵەت و لە دیوانییە 342 حاڵەت تۆمارکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share