لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەكێك لە ئامانجەكانی دوا سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بەغداد و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و حكومی پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بوو.
وتیشی، “پێشتر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە خرایە دەنگدانەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە رێژەی یاسایی تەواونەكرد و فراكسیۆنەكانی دیكە مەرجیان هەبوو ئامادەنەبوون ئەو پرسە یەكلابكانەوە”.
راشیگەیاند، فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش رۆڵێكی ئیجابیان هەبووە و ئەو دەستكەوتە بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بوو”.