دیداری گەورەی یەکێتی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت

لیژنەی باڵای دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژی 23ی ئەم مانگە، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، دیداری گەورەی یەکێتی بەڕێوەدەچێت.

د. یوسف گۆران، سکرتێری لیژنەی باڵای دووەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، دوای تەواوبوونی ئەرکەکانی کۆنفرانسە ناوچەییەکان و کۆکردنەوەی راوبۆچوونی هەڤاڵانی یەکێتی لە ناو گفتوگۆیەکی ورد و دەیان کاتژمێر کارکردن لە نۆ کۆنفڕانس لە تەواوی ناوچەکانی کوردستان، وادەی ئەنجامدانی دیداری یەکێتی دیاریکرا.

وتیشی، لیژنەی باڵای دیدار بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، بڕیاریدا دیداری دووەمی یەکێتی وەک گەورەترین رووداوی حزبی و سیاسی لە کوردستان و عێراق، بە ئامادەبوونی میوانێکی زۆر و کەسایەتیی کوردستانی و عێراقی، لە 23/4/2025، لە شاری سلێمانی کارەکانی خۆی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجامبدات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share