بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ نیو کاتژمێر دواخرا.
بەپێی کارنامەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، یەکێک لە بڕگەکان تایبەتە بە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، سەرجەم لایەنەکان بەڵێنی ئەوەیان داوە کە دژایەتیی پڕۆژەیاساکە نەکەن و پێشبینیدەکرێت، ئەمڕۆ لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا تێبپەڕێندرێت.