کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ” ئەمڕۆ لە سلێمانی و سۆران تاوەباران و هەورەبروسکە دەبێت و لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکانیش سبەینێ بەفر دەبارێت”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ نمەباران لە زوربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت بۆ کاتەکانی ئێوارە لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەرخۆی سۆران بۆ تاوەباران و بروسکە دەگۆڕێت بەشێوەیەکی مامناوەند تاوەکو کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە بەردەوامدەبێت، پلەی گەرمی 3 بۆ 5 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمدەبێتەوە”.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، “سبەی سێشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم لەگەڵ کەمێک بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان وەک ناوچە سنوورییەکانی باکوور و رۆژهەلات دەبارێت، لەناوچەکانی ناوەڕاست نمەباران دەبارێت و هەندێک کات بۆ تاوەباران وبروسکەی کورت خایەن دەگۆڕێت”.
باس لەوەشدەکات، پێشبینیدەکرێت رێژەی دابارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر بێت، پاشان بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەریی ئەم شەپۆلە لاوازدەبێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە، پلەی گەرمی بە 4 بۆ 7 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان نزمترین پلە بۆ سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت لەکاتەکانی شەودا .
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
سۆران : 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : سفر پلەی سیلیزی
گەرمیان :21 پلەی سیلیزی