ئومێد خۆشناو: بە تەوابوونی پڕۆژەی رووناكی، یەك لەسەر سێی ژینگەی هەولێر پاكدەبێتەوە

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دەڵێت، “بە تەواوبوونی پڕۆژەی رووناكی یەك لەسەر سێی ژینگەی هەولێر پاكدەبێتەوە”.

راشیگەیاند، كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گرنگییەكی زۆری بە ژینگە داوە، چەندین بڕیاری گرنگ بۆ پاكبوونەوەی ژینگەی هەولێر دراوە.
باسی لەوەش كردووە، یەكێك لەوانە بڕیاری پڕۆژەی رووناكییە، لە ئێستادا بەهۆی جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیەوە لە بەشێكی گەڕەكەكانی هەولێر، ژینگەی هەولێر بە رێژەیەكی بەرچاو پاككبووەتەوە.

دەشڵێت، “بەتەواوبوونی پڕۆژەی رووناكی لە تەواوی گەڕەكەكانی هەولێر و هەڵگرتنی مۆلیدەی گەڕەكەكان، یەك لەسەر سێی ژینگەی هەولێر پاكدەبێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە خوێندنگەیەكی كچان لە شەقڵاوە مامۆستایەك بە شەق لە خوێندكارێك دەدات

لەیەكێك لە خوێندنگەكانی شەقڵاوە به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵێكی تاقیكردنه‌وەكانی‌ پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌به‌رچاوی خوێندكاره‌كانی تر شه‌قی له‌ خوێندكارێك داوه‌. دیار…
Total
0
Share