شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری كەشناسی دەڵێت، “وەرزی گەرما و هاوینی ئەمساڵ دەبێتە دەگمەنی یان مێژوویی چونكە بە درێژایی وەرز و تاوەكو ئەو ماوەیە بە تایبەتی هەریەك لە مانگەكانی 12 و 1 و 2 و 3 بارانبارین لە سەرجەم ناوچەكان لە خوار نۆڕماڵ بوو تەنانەت لە بەشێكی زۆری زۆر لە خوار نۆڕماڵ بووە و مانگی 11ی ساڵی رابردوو، جگەلەوەش هاوینێكی جیاواز و زۆر گەرم بەڕێوەیە.
باسی لەوەش كردووە، بەپێی پێشبینییەكان وەرزی گەرما و هاوینی ئەمساڵ لە ناوچەكە زۆر گەرم دەبێت پلەكانی گەرما بە ڕێژەی زۆر لە سەرووی نۆڕماڵ دەبن، تەنانەت لە بەشێك ناوچەكاندا بۆ ئاستی مەترسیدار بەرزدەبێتەوە و پلەكانی گەرما دەگەنە 50 پلە و چەند پلەیەك سەرووی 50 پلەی سیلیزی ئەگەر زۆرە هاوینی ئەمساڵی 2025 ریكۆردی نوێ تۆماركات لە بەرزیی پلەكانی گەرمادا
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، رەشەبا و بوونی وشكەسەرما و زوقم شەختە و بەستنی ناو بەناو و رەشەبا هەموویان ئاماژەن بۆ هاوینێكی زۆر گەرم و جیاواز پڕوكێنەر ئەوە لەكاتێك كە هەسارەكەمان ساڵ لە دوای ساڵ بەهۆی زۆربوونی چالاكییە مرۆییەكان و هۆكارە كانی تر گەرمتر دەبێت و ناوچەكانی ئێمەش و عێراق پشكی شێریان بەركەوتووە لەو گەرم بوونە.