بەڕێوەبەری هاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند، دزینی بڕی 750 ملیۆن دیناری داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لەلایەن کارمەندێکەوە دوورە لە راستییەوە.
حەسەن کەلکانى بەڕێوەبەرى گشتیى هاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند، “ساڵانە ئێمە وردبینى لە داهاتى بەڕێوەبەرایەتییمان دەکەین و بۆ ئەمساڵیش تا ئێستا لە وردبینى تەواونەبووین و حساباتى وەسڵ و نووسراوەکان ماون، ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبوونەوەتەوە سەبارەت بە دیارنەمانی 750 ملیۆن دینار، دوورە لە راستییەوە، داهاتی ساڵانەی ئێمە 250-300 ملیۆن دینارە.
جەختیشیکردەوە، یەكێک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییمان لە رۆژی پێنجشەممەوە نەهاتووەتەوە بۆ دەوام و ناتوانرێت پەیوەندی پێوەبکرێت، هەر ئەمەش هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانەیە.