كەمێك پێش ئێستا بریندارێكی رووداوەكەی سنووری برادۆست بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
بەپێی زانیارییەكان ئەلەند تەحسینی تەمەن 20 ساڵ، كە یەكێك بوو لەو سێ هاوڵاتییەی بەهۆی “تەقینەوەی گولـلە تۆپێك” لە سنووری برادۆست برینداربوون، كەمێك پێش ئێستا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.
جێی ئاماژە بۆ كردنە، لە قەزای سیدەكانی سنووری برادۆست، سێ هاوڵاتی لەكاتی كۆكردنەوەی گژوگیای بەهارە، گولە تۆپێك پیایاندا تەقییەوە و بە سەختی برینداریكردن، ئەوەش سێیەمین حاڵەتی تەقینەوەی مین و گولەتۆپە لە ماوەی كەمتر لە دوو هەفتەا كە بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و چوار كەسی دیكەش برینداربوون.