نرخی زێڕ ئاستێکی دیکەی پێوانەیی تۆمارکرد

بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا لە بەرزبوونەوە مێژوییەکەی بەردەوامە و بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 26 دۆلار لە بەهاکەی بەرزبووەتەوە.

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 238 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ هەینی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 212 دۆلار بوو.

نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بە وتەی شارەزایان، بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ زیادکردنی باجی گومرگی لەسەر زۆرینەی وڵاتانی جیهان و چین لە پێش هەموویانەوە، بووەتە هۆکاری ناجێگیری لە بازاڕەکانی جیهاندا و دابەزینی بەهای پشکی کۆمپانیا گەورەکانی جیهان.

دابەزینی بەهای پشکی کۆمپانیاکانیش، بووەتە هۆی زیادبوونی خواست لەسەر زێڕ بەمەبەستی پارێزگاریکردن لە سامانەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share