کۆنگرێسی ئەمریکا رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی F-16 بە تورکیا دەربڕی

ئەو ماوەیەی بە کۆنگرێسی ئەمەریکا درابوو بۆ گفتوگۆکردن و لێکۆڵینەوە لە داواکارییەکی رەسمی سەبارەت بە فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی F-16 بە تورکیا کۆتاییهات و هیچ رەخنەیەک لەو پڕۆژەیە نەگیرا.

ئەمڕۆ ئەو 15 رۆژە مۆڵەتەی کە بە کۆنگرێسی ئەمریکا درابوو سەبارەت بە گفتوگۆکردن و لێکۆڵینەوە لە فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی F-16 بە تورکیا کۆتاییهات دوای ئەوەی لە 26ی کانوونی دووەمی 2024 ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەیەکی رەسمی داواکاری پێشکەشی کۆنگرێس کرد لەسەر ئەو بابەتە.

بێجگە لە ناڕەزایەتی راند پاوڵ، سیناتۆری ویلایەتی کێنتاکیی بەرامبەر بە پڕۆژەیاساکە، هیچ سیناتۆرێکی دیکە ناڕەزایەتی سەبارەت بە رێککەوتنی فرۆشتنی ئەو فڕۆکانە بە تورکیا دەرنەبڕی.

سەبارەت بەو بابەتە، لە بەیاننامەیەکدا، کە لەلایەن پەڕەی رەسمی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە بڵاوکراوەتەوە، جێفری فلەیک، باڵیۆزی ئەمریکا، رەزامەندی کۆنگرێسی بۆ فرۆشتنی 40 فڕۆکەی جەنگی نوێی F-16 بە تورکیا و نوێکردنەوەی 79 فڕۆکەی دیکەی بە هەنگاوێکی گەورە پێناسەکرد.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، پێدانی ئەو فڕۆکانە بە تورکیا گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ ناتۆ و ئەگەری کاری هاوبەشی لە داهاتوو لە نێوان هاوپەیمانەکاندا بەهێزتر دەکات.

بابەتی پێشتر

پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەی بەرایی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایانەوە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share