ئەپڵ هەنگاوێکی جیاواز لەبەرامبەر بڕیارەکەی ترەمپ جێبەجێدەکات

کۆمپانیای ئەپڵ بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی بریارەکەی دۆناڵد ترەمپ 600 تۆن ئایفۆن دەگوازێتەوە بۆ ئەمریکا.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، کۆمپانیای ئەپڵ 600 تۆن ئایفۆن لە وڵاتی هیندستانەوە بەرەو ئەمریکا دەگوازێەوە، لەپێناو کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمەکە.

ئاماژەیان بەوەشدا، بریارەکەی ئەپڵ دوای سەپاندنی باج دێت بەسەر وڵاتانی جیهاندا لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە، هەربۆیە کۆمپانیاکە یەک ملیۆن و 500 هەزار ئایفۆن کە دەکاتە 600 تۆن بەرەو ئەمریکا دەگوازێتەوە.

ئەوەشیان خستەڕوو، بڕیارەکە کاریگەری لەسەر زیادبوونی نرخی ئایفۆن دروستکردووە، بەوپێیەی بەشێکی کەرەستەو پێداویستییەکانی بەرهەمەکە لە چەند وڵاتێکەوە بەرهەمدەهێنرێت وەک چین و هیندستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئابڕووچونێک تەندروستیی جیهانی دەهەژێنێت.. پزیشکێکی ژن: دەستدرێژی کراوەتە سەرم

ڕێکخروای تەندروستیی جیهانی دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ سەبارەت بەو دەستدرێژییانەی ژمارەیەک لە بەرپرسە باڵاکانی ڕێکخراوەکە ئەنجامیانداوە. بڵاوکردنەوەی پزیشکێکی…
Total
0
Share