بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی بۆ سەر تایوان.. ئەمریکا دەیەوێت سزای توند بەسەر چیندا بسەپێنێت

سەرچاوە ئەمریکییەکان باس لەوە دەکەن، کە ئەمریکا لە بژاردەکانی سەپاندنی پاکێجێک سزای توند بەسەر چیندا دەکۆڵێتەوە، بەمەبەستی ڕێگریکردن و وەڵامدانەوەی ئەگەری هێرشی چین بۆ سەر تایوان.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە، گفتوگۆکان لەوبارەیەوە هێشتا لە واشنتۆن بەردەوامن، ئەگەری سزاکانی ئەمریکا بریتییە لە گرتنەبەری ڕێکاری زیاترە لەو ڕێکارانەی کە خۆرئاوا پێشتر گرتوویانەتەبەر بۆ سنووردارکردنی بازرگانی و وەبەرهێنان لەگەڵ چین لە تەکنەلۆژیا هەستیارەکانی وەک  کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی پەیوەندیکردن.

بەرپرسێکی ئەمریکی کە بە وردی ئاگای لە گفتوگۆکانی واشنتۆنە دەڵێت، هەوڵەکانی واشنتۆن دوای وەڵامدانەوە خێراکانی چینە بۆ سەردانەکەی نانسی پیلۆسی بۆ تایوان، ئەوەش لە دوای هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و دروستکردنی ئاڵۆزییە لە جیهاندا.

مانۆڕە سەربازییەکانی چین لە سنوورە ئاوییەکانی نزیک تایوان ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەردانەکەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد، وەک هەڕەشەیەک لە مامەڵەکردنی ئەمریکا و وڵاتانی جیهان لەگەڵ تایوان و دانپێدانانی کە چین وەک بەشێک لە وڵاتەکەی هەژماری دەکات.

بابەتی پێشتر

بیل گەیتس چارەسەرێک بۆ کێشەی هەژاری لە جیهاندا دەدۆزێتەوە

بابەتی دواتر

فرۆشتنی پاراسیتامۆڵ قەدەغەکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share