لە سنووری ناحیەی بنگرد ئاگر لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەر کەوتەوە و نزیکەی 15 هەزار مریشک لەناوچوون.
عەلی قادر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە سنووری ناحیەی بنگرد ئاگر لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەر کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 15 هەزار مریشک لەناوچوون”.
وتیشی، “لە کێڵگەکەدا 16 هەزار مریشکی تێدابووە و لەو ژمارەیە هەزار و 500یان رزگارکراون”.
باسی لەوەشکرد، “بەشێکی زۆری مریشکەکان بە دووکەڵ لەناوچوون و بەشێکی کەمیان بە ئاگرەکە سووتاون، تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نازانرێت”.