شێروان دووبەردانی: ئەمڕۆ بڕیار لەسەر مووچە دەدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ بڕیار لەسەر مووچە دەدرێت.

شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر تەمویلکردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.

وتیشی، “بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ مووچەی مانگی پێنج دەبێت و دوای هەناردەکردنی نەوت و رێککەوتنی تەواوەتیی نێوان عێراق و هەرێم مووچەی مانگی شەشیش دەنێردرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت: هیچ گرفتێكمان نییە بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە

وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت رایدەگەیەنێت، هیچ گرفتێكمان لە فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە نییە و…
زیاتر ببینە

رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگەی نێوان کۆیە-تەقتەق، رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share