بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهات و رووداوەکانی عێراق و ناوچەکە کرا و جەخت لە دوورخستنەوەی وڵات لە گرژییەکان کرایەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد گفتوگۆی لەبارەوەکرا و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد رێگەنەدات ململانێ سیاسییەکان ببنە بەربەست لەبەردەم ناردنی ماف و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەیان بە جێبەجێکردنی دەستوور کرد و جەختیان لە خزمەتکردنی تەواوی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share