شاهۆ عوسمان: گرنگە مووچە بەبانكی بكرێت تاوەكو هیچ بیانوویەك بۆ دواكەوتنی نەمێنێت

جێگری پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، گرنگە مووچە بەبانكی بكرێت تاوەكو هیچ بیانوویەك بۆ دواكەوتنی مووچە نەمێنێت.

شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، پرسی بە بانكیكردنی مووچە یاساییە و لە یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراقدا ئاماژە بە بانكیكردنی مووچە كراوە و بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقیش دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەبانكی بكرێت.

جێگری پارێزگاری سلێمانی جەختیكردەوە و وتیشی، “بەلامانەوە گرنگە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە بانكی بكرێت تاوەكو هیچ بیانوویەك بۆ دواكەوتنی مووچە نەمێنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەڵەبجە سێ کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، سێ تۆمەتبار، بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ كامیل: بەشە ئاردی مانگی 4 زۆر باشە و داوا لە هاوڵاتییان دەكەین نەیفرۆشنەوە و بەكاریبهێنن

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی چوار بەسەر بریكارەكان كە لەو رێگایەوە دەدرێتە…
Total
0
Share