سەعدی پیرە: لەسەر زۆرینەی پۆستە گرنگەکان رێککەوتووین

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، “لەگەڵ پارتی لەسەر زۆرینەی پۆستە گرنگەکان رێککەوتووین”.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “هەفتەی داهاتوو یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و لەسەر زۆرینەی پۆستەکان رێککەوتووین”.

باسی لەوەشکرد، “هەوڵدەدەین کەمترین ئاڵنگاری لەبەردەم کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم هەبێت، نابێت ئەو هەڵانەی لە رابردوودا کردوومانە دووبارەی بکەینەوە”.

وتەبێژی یەکێتی، وتیشی، “کێشەکانی هەولێر و بەغداد بەرەو چارەسەر دەڕۆن و گرفتی گەورە نەماوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك لە كارمەندانی تەندروستی لەبارەی بڕینی دەرماڵەیەكیان هەڵوێست رادەگەیەنن

بڕیارە رۆژی دووشەممە لە ھۆڵی سەندیكای كارمەندی تەندروستیی كۆبوونەوەی سەرجەم بەڕێوەبەری بنكە تەندروستییەكانی پارێزگای سلێمانی ئەنجامدەدرێت. بڕیارە دوای…
Total
0
Share