شانۆگەریی ماسیی رەشی بچکۆلە نمایشدەکرێت

لە رۆژانی داهاتوودا، شانۆگەریی “ماسیی رەشی بچکۆلە” لە بەرهەمهێنانی دامەزراوەی ڤیم فاوندەیشن نمایشدەکرێت.

هاوکات، شانۆگەرییەکە لە نووسینی سەمەد بێهرەنگییە و لەلایەن تێکۆشەر خالیدەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی، هەروەها کاری دەرهێنان و دراماتۆرگی لەلایەن رێباز تاهیر و ئاراس عەبدوڵڵا بۆ ئەنجامدەدرێت، کاری بەرهەمهێنانیشی لەلایەن دامەزراوەی ڤیم فاوندەیشنەوە بۆ ئەنجامدراوە.

شانۆگەرییەکە، لە رۆژانی 12 تاوەکو 15ـی مانگی نیسان، لە دوو کاتی جیاوازدا نمایشدەکرێت، ئەوانیش: (10:30ی بەیانی بۆ 11:30 پێشنیوەڕۆ) و (1:30 بۆ 2:30ی پاشنیوەڕۆ).

شوێنی نمایشکردنی شانۆگەریەکەش دەکەوێتە لە هۆڵی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد، لە شاری سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share