سەمیر هەورامی: کۆبوونەوەی داهاتووی یەکێتی و پارتی بۆ دابەشکردنی پۆستەکانە

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، “کۆبوونەوەی داهاتووی نێوان یەکێتی و پارتی بۆ دابەشکردنی پۆستەکانە”.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، رایگەیاند، “لەماوەی رابردوو چەندین کۆبوونەوەی گرنگ لەنێوان وەفدی باڵای یەکێتی و پارتی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم ئەنجامدرا “.

وتیشی، “لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی بۆ دابەشکردنی پۆستە سیادییەکان ئەنجامدەدرێت”.

سەمیر هەورامی ئەوەشی وت، “گەشبینین بەوەی هەردوولا نیەتیان هەیە بگەنە رێککەوتن بۆ ئەوەی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم پێکبێندرێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حزبەکانی ڕۆژهەڵات داوا دەکەن حکومەتی هەرێم سنورێک بۆ زیادەڕۆییەکانی ئێران دابنێت

ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی ڕۆژهەڵات لەبەرامبەر هەڕەشەکانی محەمەد پاکپور، فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، “با کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و…
Total
0
Share