وادەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دیاریکرا

ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق رۆژى 11ى تشرینى دووەمى ئەمساڵى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران دیاریکرد.

بەپێى راگەیەندراوێکى نووسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆیدا بە دەنگدان ئەو رۆژەى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن یەکلاکردووەتەوە.

ئەمڕۆ ئەنجومەنەکە کۆبوونەوەى ئاسایى خۆى ئەنجامدا، دواى دوو کۆبوونەوە یەک لەدواى یەکەکەى دوێنێ کە بەپێى راگەیەندراوێکى نووسینگەى سودانى بۆ قەرەبووکردنەوەى هەفتەى رابردوو بووە، کە بەهۆى پشووەکانى جەژنەوە نەتوانرا کۆبوونەوەى ئاسایى بکرێت.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیڕەو یاسین: مووچە تەوتین بكرێت مووچەخۆران دەتوانن لە مۆڵەكانەوە هەموو كەلوپەلێك بە قیست بكڕن

پەیڕەو یاسین، كە فەرمانبەرێكی حكومەتی عێراقە لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت، “مووچە تەوتین بكرێت مووچەخۆران دەتوانن لە مۆڵەكانەوە هەموو…
Total
0
Share