وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن پارچە زەوی بەسەر دەرچووان و ئەندازیارانی زانستی کشتوکاڵ و ڤێتەرنەری دابەشدەکرێت.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ سێ ملیۆن و 500 هەزار پارچە زەوی بەسەر ئەندازیارانی کشتوکاڵ و دەرچووانی زانستی کشتوکاڵ و ڤێتەرنەری دابەشدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بەشێکی ئەو زەوییانەی دابەشدەکرێن زەوی ووشک و بیابانین، دابەشکردنیشیان بە ئامانجی زیادکردنی رووبەری سەوزاییە لە عێراقدا، هاوکات دەشبێتە ئامرازێک بۆ سوودوەرگرتنی زیاتری پسپۆڕان و دەرچووانی بەشە کشتوکاڵییەکان.
ئەوەشی خستەڕوو، بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری زەوییەکان، وەزارەتی کشتوکاڵ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە ئاوییەکاندا دەکات و بە پلانێکی گونجاو لەناوچە کوێستانییەکاندا ژمارەیەک بیر بۆ زەوییەکان لێدەدرێت.