وتەبێژی کارەبای سلێمانی: ئامادەکاری بۆ قۆناغی دووەمی پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری دەکەین

وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، تا ئێستا سێ ملیار دینارمان لە کارەبای بازاڕی سلێمانیدا خەرجکردووە، هەرەوەها ئامادەکاری بۆ قۆناغی دووەمی پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری دەکەین.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە 12 ساڵی رابردوودا توانراوە کارەبای 24 بازاڕی شاری سلێمانی نۆژەنبکرێتەوە و کاری رێکخستنی بۆ ئەنجام بدرێت بەشێوازیكی گونجاو.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ساڵی 2022ەوە تاوەکو ئێستا بڕی سێ ملیار دینارمان لە کارەبای بازاڕەکانی سلێمانیدا خەرجکردووە، کە کاریگەرییەکی باشی لەسەر بردنی کارەبا کردووە بە نایاسایی و پڕۆژەکانی تایبەت بە کارەبا لە 80%ـی بازاڕی سلێمانی گرتووەتەوە.

دەربارەی پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری ئەوەشی خستەڕوو، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی جێبەجێکراوە، و لە ئێستادا ئامادەکاریی بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی دووەم دەکەین، هەروەها پێشبینی دەکەین تا کۆتاییەکانی ساڵی 2026 سەرجەم شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share