دوای هەفتەیەک لە خنکانی، ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، دوای خنکانی هاوڵاتییەک بەناوی رەیان عوسمان عەلی، پاش هەفتەیەک لە گەڕانی تیمی ژێر ئاوی خەبات، لەکۆتاییدا توانرا تەرمی هاوڵاتییەکە بدۆزرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، هاوڵاتییەکە تەمەنی بیست ساڵ بووە و لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە.