وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و كۆچبهرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو خێزانانەی لە ساڵی 2021ـەوە، لە کەمپی هۆل گەڕاونەتەوە، گەیشتووەتە سێ هەزار و 751 کەس.
عەلی عەباس، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و كۆچبهرانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، کۆتا بەشی ئەو خێزانانەی لە کەمپی هۆل گەڕاونەتەوە، گواستراونەتەوە بۆ لیژنەی تایبەتمەند، کە نزیکەی 181 خێزان لەخۆدەگرێت، کە یەکسانە بە نزیکەی 680 کەس.
ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆی ئەو خێزانانەی لە ساڵی 2021ـەوە تا ئەمڕۆ لە کەمپی هۆل گەڕاونەتەوە، گەیشتووەتە سێ هەزار و 751 خێزان، کە یەکسانە بە نزیکەی 14 هەزار و 513 کەس”.
وتیشی، “لەئێستادا نزیکەی هەزار و 200 خێزان لە کەمپەکەدا ماونەتەوە، کە دەکاتە نزیکەی چوار هەزار و 700 کەس”.
کەمپی هۆل، بە کەمپی کەسوکاری چەکدارانی داعش ناسراوە، دەکەوێتە باشوورى رۆژهەڵاتى شارى حەسەکەى رۆژئاواى کوردستان؛ کەسوکاری چەکدارانی داعش دوای گەڕاندنەوەیان، لە کەمپەکانی جەدعە لە موسڵ دەهێڵدرێنەوە، دواتر تێکەڵ بە کەسوکار و کۆمەڵگە خۆجێیەکانی خۆیان دەکرێنەوە.